میسال ئالووسی: سیاسەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا، ئەنقەرە و تاران سەرکەوتوو بووە

سیاسەتمەدارێکی عێراقی ئاشکرای دەکات بەغدا، تاران و ئەنقەرە لە سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی کوردستانی دەرترسێن و درکیان بەوەشکردووە، بەهۆی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە میکانیزمەکانی فشارخستنەسەر کوردستان شکستی هێناوە.

رۆژی یەکشەممە 21ی نیسانی 2024، میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری عێراقی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە: “کڕۆکی چیرۆکەکە ئەوەیە کە بەغدا، تاران و ئەنقەرە لە سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی کوردستان، ئیرادەی ئازادبوون و بنیاتنان دەترسن و هەوڵدەدەن کاروانی بەرەوپێشچوونی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بۆ چڕکردنەوە و فراوانکردنی بناغەی ئابووری و دارایی لە کوردستان ڕابگرن”.

ئەو سیاسەتمدارە عێراقییە باسی لەوەشکردووە: بەغدا و ئەنقەرە درکیان بەوە کردووە، کە میکانیزمەکانی فشارخستنەسەر کوردستان شکستی هێناوە و بە فشارەکانی ئێرانیشەوە کە بە دادگای فیدراڵی ناودەبرێت، کە تاران ویستی لەو ڕێگەیەوە فشار بۆ سەر هەولێر دروست بکات، بەڵام بەهۆی سەرکەوتنی سیاسەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو سێ لایەنە هەرێمییە و سەرکەوتنی لە بەدەستهێنانی پاڵپشتی ئەوروپی و ئەمەریکی، کاریگەری لەسەر سرووشتی سەردانەکەی ئەردۆغانیش بۆ هەولێر دروستکرد و دەرگاکانی هەولێری بە ڕووی ئەردۆغان کردەوە وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان و دەروازی عێراق کە تورکیا ناتوانێت فەرامۆشی بکات.

ئالووسی جەختیشی کردووەتەوە، گرنگی بووژانەوەی پیشەسازی نەوت و هەناردەکردنی نەوت لە کوردستان و ئەو بوارە خۆی وەک بەسەر عێراق و تورکیا و وەک پێویستییەکی هەنووکەیی ئەوروپاش بۆ وزە خۆی سەپاندووە، بۆیە دووبارە بە بازاڕکردنەوەی نەوتی کوردی ناکرێت فەرامۆش بکرێت.

Back to top button