سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات

سەرۆک بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: خۆشحاڵبووم بە پێشوازیکردن لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئەمڕۆ لە کوردستان.

ڕۆژی دووشەممە (22ـی نیسانی 2024) سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: گفتوگۆمان دەربارەی رێچکە بەردەوامەکانی هەماهەنگی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و تورکیا کرد.

دوای گەیشتنی بۆ هەولێر و پێشوازی لێکردنی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.

سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا دێت کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا و دوای کۆبوونەوەیان واژۆیان لەسەر 26 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن کرد.

Back to top button