هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق 

جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و لەماوەی كەمتر لە (24) كاتژمێری رابردووش، رووبەڕوی دوو هێرشی جیابوونەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوە ئەمنیە عێراقیەكان و دوو بەرپرسی ئەمریكی بڵاویکردەوە، هێزە جێگیرەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا، لەماوەی كەمتر لە (24) كاتژمێردا، رووبەڕوی دوو هێرشی جیابوونەتەوە.

بەرپرسێكی ئەمریكی رایگەیاندووە: دوو فرۆكەی بێفرۆكەوان لە نزیك بنكە عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، خراونەتە خوارەوە و درەنگانی شەوی یەك شەممەش,ل، لە پارێزگای موسڵەوە، سوپای ئەمریكا لە بنكەی رمیلان لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا، بە پێنج موشەك كرایە ئامانج.

Back to top button