مانسفێڵد: لە ساتێكی مێژوی نزیك دەبینەوە ئەویش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستانە

خواكوڕك
دوای ئەوەی كە بڕیاری هەلكردنی ئاڵای كوردستان لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك هەڵكرا, هەلكردنی ئالای كوردستان كاردانەوەی گەورەی لێكەوتەوە میدیاكارێكی گەورەی ئەمریكاش دەڵێت:”لە ساتێكی مێژوی نزیك دەبینەوە ئەویش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستانە”

“ستیڤن مانسفێڵد ” میدیاكاری ناوداری ئەمریكی لە بارەی پێشڤەچوونەكانی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و لە ناوچەكەدا ، بە تایبەت ڕۆڵ و كاریگەری كورد لە پرسی داعش و ڕاگرتنی هاوسەنگی ئیقلیمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕایدەگەیەنێت دەوڵەتی داهاتوو لە جیهان دا، دەوڵەتی كوردستان دەبێت .
” مانسفێڵد ” لە ماڵپەرو هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك ئەوەش ناشارێتەوە كە جۆرێك لە ناكۆكی لە نێوماڵی كوردان هەیە ، بەڵام هاوكات داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و زلهێزەكانی ڕۆژئاوا دەكات پشتیوانی لە دایك بوونی ئەو دەوڵەتە نوێیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەن و لەگەڵ دەسپێكی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا و نەمانی دێوەزمەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەكە ، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساتێكی مێژووی نزیك دەبێتەوە ، ئەویش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستانە .

Back to top button