ئەوە بەڵگەنامە گرنگەکە

ئەوە بەڵگەنامە گرنگەکە ،

بەهۆی گەندەڵی نوێ وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەرقاڵی لێسەندنەوەی طەوطینی مامۆستایان و فەرمانبەرانیەتی لە “بانکی ڕافدەین”

بەهۆی دواخستنی بەئەنقەست ، وە دەرکەوتنی مەسەلەی بەکارهێنان و کردنەوەی هەژماری فەیک بەناوی مامۆستایان ، وەزارەتی پەروەردەی ئیتیحادی _ عێراق _ بڕیاریدا ( ئینزاری) بانکی ڕافدەین بکات ،

ئەم کیتابە هی حەوتی ئەم مانگەیە و گلەیی و ئاگادارینامەی فەرمی وەزارەتی تێدایە کە بانکەکە بە ئەنقەست پارە و موچەی مامۆستایانی تاخیر کردوە ( ئەوە مەسەلەکە ئەوەیە گروپێک لە بانکەکە ئەو چەند ڕۆژە موچەی مامۆستایان دوا دەخەن بەئەنقەست و مامەڵە بەو پارە زۆرەوە دەکەن لە بۆرسە و بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو _ لیژنە لەسەر ئەمەش گیراوە _)

بەپێی زانیاریەکانی من ئەمڕۆ جارێکی تر وەزارەت هۆشداری نامەی کۆتایی بۆ بانکەکە ناردوە و بڕیارە لە مانگی داهاتوەوە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە لەو بانکە بسێننەوە و بخەنە سەر بانکی TBI ،
(چونکە TBI سیقەیەکی حکومی هەیە و ئەم فڕ و فێڵە ناکات)

ـــ کاتی خۆی من ئیشم لەسەر ئەمە کرد بەبەڵگەوە ، زۆر کەس نوسیبویان “نا وا نیە و قەینا با خراپ بێت هەر لە ڕافدەین طوطينەکە دەکەین”
،
ئا تۆ با موچەکەت دوو ڕۆژ دواکەوێت و سور بزانیت هەژمارێکی ساختە بەناوتەوە کراوەتەوە بزانە چۆن ڕائەکەیت لەسەر لا ،
بەس من چیبکەم تۆ تا ئێستا هەژمارێکی بانکیت لەم دونیا زەبەلاحەیا نیە و شرۆڤەی کەرتی بانکیش ئەکەیت و لە ڕقیشدا ئەڵێیت قەینا.

 

Back to top button