ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند کە تایبەتن بە سوپای پا*سد*اران .
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سێ کەس و دوو دامەزراوەی سزا داوه، كه سەر بە فەرماندەیی ئەلیکترۆنیی سوپای پا*سد*ارانن و کەسێکیش پەیوەندی بە کۆمپانیایەکی سەر به سوپای پا*سد*ارانەوه هەیه.
بەپێی راگەیاندراوەکە، کەسه سزادراوەکان بریتین له عەلیڕەزا شەفیعی نەسەب، کومەیل سەلمانی، رەزا کازمیفەر و حوسێن محەممەد هاڕوونی و ناوی دوو کۆمپانیاکەش “ئارمان داتا” و مێهرسام ئەندێشە ساز نیک.