مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 50ـەمین ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردەوەو رایگەیاند، “نیو سەدە لەمەوبەر، ڕژێمی بەعس قەڵادزێی بۆردودمان کرد و سەدان کەسی بێتاوانی شەهید و بریندار کرد، جگە لە وێرانکردنی شارەکە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکە هاتووە، هەروەها لە ساڵی 1982، ڕژێمی بەعس “خۆپێشاندانێکی شارەکەی گوللـەباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی بۆردوومانەکە ئەنجامدرا بوو”.

هەروەها لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت هاتووە، شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی “هەمیشە لە یادمانن”.

Back to top button