بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی حەفتەمین ئیڤێنتی تیدێکس نیشتمان بەڕێوەدەچێت
كاتژمێر 2:30ی خولهكی پاش نیوهڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهم 25ی4ی2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حەفتەمین خولی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی “تێدێکس نیشتمان” لە هەولێر دەستپێ دەکات.
حەفتەمین خولی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی “تێدێکس نیشتمان” بە بەشداریی 1500 کەس لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت. تێیدا 13 کەس لە لاوان، بهرپرسان، كونسوڵ و رێكخراوهكان، لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان گوتار پێشکەش دەکەن.
قسەکەرانی کۆنفرانسی ئەمڕۆی تێدێکس نیشتمان و ناونیشانی گوتارەکانیان:
تابان شۆڕش: گوتاری یەکەم
پێشەوا ئەحمەد: هێزی هیوا
ئیسحاق لۆپێز: چۆن لە خولیاکانتەوە پارە پەیدا بکەیت؟
کازیوە: پەیوەستکردنی بەهرەکان لەگەڵ دەرفەتەکان
دکتۆر فازیل جاف: زمانی جەستەی کاریگەری سەرکردە گەنجەکان
دکتۆر دالیا دەشتی دزەیی: تەندروستی هزریت ئەوەندەی تەندروستی جەستەییت گرنگە
کریس مۆوریس: حاڵەتەکانی بەکارهێنانی جیهانی راستەقینە بۆ دراوە جێگیر و دیجیتاڵییەکان
دکتۆر محەممەد خانی: ژیان بۆ من یان من بۆ ژیان؟
بیلال سەعید: زیرەکیی دەستکرد مەترسییە یان دەرفەت؟
شاناو جەلال: کاریگەریی بەرهەمی دۆستی ژینگە لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا
ئازاد ئیسماعیل: سۆشیال میدیا بارگرانییە یان ئامراز؟
لەنیا فاخر: بۆچی دەبێت پشتیوانی لە خولیای منداڵەکانمان بکەین؟
غەسان ئیمانوێل: پێویستە هەموو شتێک دەربارەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بزانیت
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تێدێکس نیشتمان، ساڵانە بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەدەچێت، کەسایەتی و رۆسنبیران و خاوەن ئەزموونەکانی کوردستان و جیهان لەبەردەم ئامادەبووان چیرۆکی ژیان و ئەزموونی خۆیان لە چەندین بواری جیاواز دەگێڕنەوە.