گەنەڵ ئێنێرجی هۆكاری پاشەكشە لە نەوتی تەق تەق ئاشكرا دەكات

خواكورِك

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ڕایدەگەیەنێت “نەوتی كێڵگەی تەق تەق پاشەكشەی گەورەی كردووەو یەدەگی نەوتەكەی لە %66 دابەزیووە ، ئەوەش بە هۆی دزە كردنی ئاو بۆ بۆرییە نەوتیەكانی ئەو كێڵگەیە “.
كۆمپانیای گەنەڵ ئێنێرجی كە وەبەرهێنان دەكات لە نەوت و گازی كوردستاندا ب گوێرەی ڕاگەیەنراوەكە ” لە ئێستادا كێڵگەی نەوتی تەق تەق ڕۆژانە تەنها (19) هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت ، لە كاتێكدا لە كۆتایی ساڵی (2016) بەرهەمی ڕۆژانەی ئەو كێڵگەیە (36) هەزار بەرمیل بوو”.
ئامانجی گەنەڵ ئێنێرجی لە ساڵی (2016) ئەوەبوو كە (200 تا 230) ملیۆن دۆلار قازانج بكات ،بەڵام قازانجەكەی بۆ (190.7) ملیۆن دۆلار لەو ساڵەدا دابەزیووە، هەروەها (مورات ئۆزگول ) بەڕێوبەری جێبەجێكاری گەنەڵ ئێنێرجی ئاشكرای كرد كە پێدەچێت ڕێكەوتنێكی هاوبەش لەگەڵ كۆمپانیای وزەی توركی (TEC) بۆ زاڵبون بەسەر ئەو پاشەكشانەدا واژۆ بكەن .

Back to top button