مەسرور بارزانی بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدات
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیێنێت: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دا .
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر ناردنی ناوی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەتی نوێ، کە وەک قۆناغی یەکەم پشکنینیان بۆ کراوە، بۆ ئەوەی لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە، مینحەی دارایی مانگانەیان بۆ دابین بکرێت.