ژمارەیەک هەلی دامەزراندن راگەیاندرا
لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ژمارەیەک هەلی دامەزراندنی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەی گرێبەست راگەیاند بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەڵەبجە و، بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەری هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی هەڵەبجە.
وەزارەتەکە چەند مەرجێکی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندنەکە دیاریکردووە و بەتۆماركردنی زانیاریی به ههڵه یان به كهموكورتی ئەوا داواکرا هەلی دامهزراندنی لەدەست دەچێت.
دەقی ئاگادارییەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ:
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت بۆ:
– بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە
– بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەڵەبجە
– بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەری هەڵەبجە
– بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی هەڵەبجە
بهشداربووی بهڕێز به پڕكردنهوهی زانیارییهكانی ئهم فۆرمە بهڕاستی و دروستی هەلی دامهزراندنت بهشێوهی گرێبهست لەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە لە سەرەوە ناویان هاتووە بهدهست بهێنه، ئاگاداری ئهوهش به بەتۆماركردنی زانیارییهكانت به ههڵه یان به كهم وكورتی هەلی دامهزراندنت له دهست دهچێت و فۆرمهكهت پوچهڵ دهكرێتهوه.
تێبینی:
١- ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
٢- مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووى سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت.
٣- سەرجەم زانیاریەکانت بە زمانی کوردی تۆمار بکە.
٤- پاش ووردبینی کردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە.
٥- تەنها یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەڵ دەکرێتەوە.
٦- مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە رەگەز عێڕاقی بێت.
٧- پێویستە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنوسێت.
٨- بۆ هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.
٩- خوازیار دامەزراو نەبێت و مووچەی خانەنشینی و هیچ مووچەیەکی تری نەبێت
١٠- خوازیار خوێندکار نەبێت لە هیچ ئاستێک.
١١- پسپۆریە داواکراوەکان بریتین لە:
– ئەندازیاری کشتوکاڵی
-رابەری کشتوکاڵی/دبلۆم
– ئەندازیاری ئاودێری
-پزیشکی ڤێتێرنەری / بەکالۆریۆس
-یاریدەدەری پزیشکی ڤێتێرنەری/ دبلۆم
– جیۆلۆجی
– یاسا
– کارگێڕی/ بەکالۆریۆس
– کارگێری /دبلۆم
– ژمێریاری/بەکالۆریۆس
– روپێو
– شوفێر
١٢- پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە
– نمرەی دەرچوون
– ساڵی دەرچوون
– باری خێزانی (خێزاندار یان سەڵت) خیزاندار ٢ خاڵ
– کەس و کاری شەهید (پلە یەک) کەسوکاری شەهید ٥ خاڵ
– بڕوانامە دکتۆرا ٨ خاڵ، ماستەر٦خاڵ، بەکالۆریۆس ٤ خاڵ، دبلۆم ٢ خاڵ، ناوەندی و ئامادەیی ١ خاڵ
– ساڵی دەرچوون ١ خاڵ بۆ هەرسالێک
کۆنمرە لە ٥٠ بۆ سەرەوە ١ خاڵ بۆ ١ نمرە
– جۆری بروانامەی بەدەستهاتوو (حکومی یان ئەهلی) حکومی ٤ خاڵ، ئەهلی ٢ خاڵ.
– ئەزموون بۆ ئەو خوازیارەی وەک شوفێر داواکاری پێشکەش دەکەن.
لینکی ناو تۆمار کردن تا پێنج شەممە ٢٠٢٤/٥/٢، کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ کراوە دەبێت.