شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند:” بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ قسەکردنە لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و ئەو میکانیزمانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور و رێککەوتنەکان دەیخاتەروو بۆ پابەندییەکانی خۆی کۆببنەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد:” پێشتریش لە نێوان هەردوو شاندەکە لەسەر ئەم بابەتە چەندین گفتووگۆ کراوە.
ئەم سەردانەی شاندەکە دوای ئەوە دێت کە ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە چەند میکانیزمێکی خستەڕوو بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم و چۆنیەتی هاوبەشیپێکردنی لەگەڵ بەغدا بە گوێرەی دەستوور و یاسای بودجەی فیدراڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵ، ئەمەش وەک دەستپێشخەری حکومەتی هەرێم بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم بابەتە، بەجۆرێک کە بابەتی داهاتەکان، نەبێتە رێگر لەبەرامبەر خەرجکردنی شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان