هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لە سلێمانی د. باخان ئازادیان دەستگیر کرد

هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لە سلێمانی د. باخان ئازادیان دەستگیر کرد، بە تۆمەتی ئەوەی ڤیدیۆی ڕووداوەکەی گەڕەکی سلێمانیی تازەی بڵاو کردووەتەوە،

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سلێمانی رایگەیاند :” کەمێک پێش ئێستا دکتۆرە باخان ئازاد، ئەو پزیشکەی لەسەر ئاشکراکردنی کەیسی گەندەڵی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە کارەکەی دوور خرایەوە، لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر کرا بە تۆمەتی ئەوەی ڤیدیۆی ڕووداوەکەی گەڕەکی سلێمانیی تازەی بڵاو کردووەتەوە،

ئەمە لەکاتێکدایە دوای ڕووداوەكە، هەرزوو کەناڵەکانی یەکێتی و میدیاکانی سلێمانی گرتە ڤیدیۆی ڕووداوەکەیان بڵاو کردەوە.

نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە لە گەڕەکی سلێمانی تازە، لە بەردەم ماڵی دکتۆرە باخان ئازاد، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا شەڕەتەقە ڕووی دا و، میداکانی سلێمانی رایانگەیاند:” بەهۆیەوە چوار کارمەندی ھێزە ئەمنییەکان بریندار بوون و ئەندامێکی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتییش کە تۆمەتبار بوو کو*ژرا.

Back to top button