کێ هێرشەکەی کۆرمۆری ئەنجامداوە ؟

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێگەی سێ موشەکەوە هێرشکرایە  سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ ، بەهۆیەوە چوار کارمەندی کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی کە لەو کێڵگەیە بەرهەمهێنان دەکات کوژران و سێ کەسی دیکە برینداربوون .

بەگوێرەی زانیاریەکانی میدیای لاهور جەنگی، ئەم هێرشە پێشوەختە پلانی بۆ داڕێژراوە و ئامانج لێی دروستکردنی فشار بووە لەسەر حکومەتی ئیمارات ،چونکە کۆمپانیای دانا غاز کەکێڵگەکە بەڕێوەدەبات ئیماڕاتیە، هێرشەکە بۆەئەوەبووە تاوەکو حکومەتی ئیمارات ناچاربکرێت ئەو ٣٥٠ ملیۆن دۆلارەی بافڵ جەلال کە دوومانگ پێش ئێستا لەلایەن پۆلیسی ئیماراتەوە دەستی بەسەرداگیراوە بگەرێنێتەوە بۆ بافڵ .

ئەو میدیایەیی لاهور جەنگی نووسیەتیشی، هێرشەکان تەنها بۆ فشاربوون و پلانەکە بەجۆرێک بووە زیانی گیانی نەبێت ، بەڵام ئێستا زیانی گیانی لێکەوتوەتەوە، بەخێرایی قوباد جەلال هاتوەتە سەرخەت و دەیەوێت هۆکاری هێرشەکە و نهێنیەکانی پشت هێرشەکە بشارێتەوە .

هەر شەوی رابردوو بافڵ جەلال بەسەردانێکی خێرا گەشتە لەندەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ٣٥٠ ملیۆن دۆلارەی کە حکومەتی ئیمارات دەستی بەسەردا گرتووە ،بافل کەهەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانیە لەو وڵاتە وەک سپیکەرەوەیەکی پارە دۆسیەی بۆکراوەتەوەو دادگایی دەکرێت.

دوومانگ پێش ئێستا حکومەتی ئیمارات دەستی بەسەر ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری بافڵ جەلالدا گرت ، کە ئەیویست بەناوی کۆمپانیاییەکی وەهمیەوە بەناوی کۆمپانیای ئانزۆ لەرێی هاوڕێ دارۆ شێخ نوری لەو وڵاتە سپی بکاتەوە .

 

Back to top button