بارزانی باسی گشتپرسی لەگەڵ سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمرۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتە كوردستان لە فڕۆكەخانەی هەولێر لە لایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیشوازی لێكرا, لە ئێستادا لەگەڵ بارزانی لە كۆبوونەوە دان.
بە پێی زانیاریەكان كە لە زاری هێمن هەورامی، یاریدەدەری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاندراوە: “سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی گوت ، با لە ئێمەوە گوێتان لێبێت كە لە نزیكترین كاتدا گشتپرسی ئەنجام دەدەین و پێمان خۆشە ئێوەش تەفەهومتان بۆ ئەم خواستەی ئێمە هەبێت”.
ئەم هەواڵە نوێ دەكرێتەوە وردەكاری زیاتر دەخرێنە روو