عەبدوڵای کوێخا موبارەک:”هێرشەکەی سەر کۆرمۆر درۆنی ئێرانی ئەنجامیدا”

 

“ئەمریکا هاوکار نەبێت حکومەتی عێراق و هەرێم ناتوانرێت ئەو هێر*شانە ڕابگیرێت”

ھێرشی ئەمجارەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر تەواو جیاوازە لە جارەکانی تر و ئەبێت بە ھەند وەربگیرێت.

پێشتر لەلایەن کەسایەتی و بەرپرسانی ئاسایی ناوخۆی خۆمان و حە*شدی شە*عبی لە سنوری دوز بە گولە ڕاجیمە ھێرش دەکرا ئەگەر پشک و سەرانەیان پێنەدرایە، بەڵام ئەمجارە وەکو لە ڤیدیوکەشدا بە ڕوونی دیارە ھێرشەکە بە درۆنی خۆ*کو*ژیە، ئەو درۆنەش لای کەسانی ئاسای نیە و بۆ بەرژەوەندی شەخس بەکار نایات و ئامانجەکە زۆر لەوە گەورەتر و مەتر*سیدارترە.

ھێرش بە درۆنی خۆ*کو*ژی کە چەکێکی وێرانکەری وڵاتی ئێرانە و لەم کاتەدا کە ھەوڵی بەستنەوەی بۆڕی گازی سروشتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و ئەوروپا دەدرێت و باس لە ڕێککەوتنی تورکیا و عێراق و ئەمریکا دەکرێت بۆ دروستکردنی خەتی ترانزێتی عەمودی گەشە لە بەسرە بۆ تورکیا و لاوازبوونی ھەژمونی ئێران لە عێراقدا بەھۆی ئەو پرۆژە ستراتیجیانەوە ڕوونە کە چی دەگوزەرێت، بۆیە ئەم بابەتە ھەروا ئاسان نیە و ڕەنگە حکومەتی ھەرێم و عێراقیش نەتوانن پێش بەو مەترسیانە بگرن ئەگەر ئەمریکا ھاوکار نەبێت.

Back to top button