هێزێکی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر فەرمانگەیەکی حکومی لە سلێمانی
هێزێکی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر فەرمانگەیەکی حکومی لە سلێمانی و ، هەوڵێکی داگیرکردنی مولکی حکومەت سەری نەگرت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیاکانی سلێمانی راگەیاندووە:” بە فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی هەوڵی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی باڵه‌خانه‌یه‌كی حكومیدا دەدرێت، كه بنكه‌ی پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە.
باسی لەوەشکردووە:” بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی لە عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی وەرگرتووە بۆ ئەوەی باڵه‌خانه‌ی به‌ڵگه و تاوان كه له پێنج نهۆم پێكهاتووه بگوازنەوە وەک ئەوەی ئێستا لە ناو شه‌ش كابینه‌یە له گه‌راجی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان و چوار ژووی نهۆمی سێیه‌می هه‌مان بنكه.
بەپێی زانیاری سەرچاوەکە به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی پێشتر وای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم گه‌یاند بوو، كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان ئه‌و به‌شه بگوێزرێته‌وه ناو شار، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس فه‌رمانی ده‌ركرد به گواستنه‌وه‌ی به‌شی به‌ڵگه و تاوان، به‌ڵام له پاشاندا كه بۆیان ده‌ركه‌وت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان نییه و باڵه‌خانه‌ی وه‌زاه‌تی ناوخۆیه و ده‌درێته حیزب و به‌شی به‌ڵگه و تاوان گه‌وره‌یه و تاقیگه و كه‌لوپه‌لی زۆره، بۆیه هه‌ستان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه و نه‌گواستنه‌وه‌ی به‌شه‌كه و مانه‌وه‌ی له‌جێی خۆی ئەمەش بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی تووشی کێشە و ئیحراجی کردووە لەبەرامبەر بافڵ تاڵەبانی .
هاوکات بەپێی زانیارییەکان بڵاو کراوەتەوه چه‌ند شه‌وی رابردوودا، به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌كه و كێشه دروست بووه، ئێسته باڵه‌خانه‌كه ته‌نیا چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی به‌ڵگه و تاوانی لێ ماوه.