هەر كەسێك بە ساختە ناو لەخۆی بنێت وەك مەلا و شێخ و قەشە، سزا دەدرێت.

لە ئاگادارییەکدا هۆبەی یاسایی لە ئەوقافی هەولێری سەر بە وەزارەتی ئەوقاف تەواوی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و داوا دەكات:” ئەو كەسانەی ناوی شێخ و مەلا دەقۆزنەوە یا بەناوی جادو و دەركردنی جنۆكەوە كار دەكەن، ئەوقافیان لێ ئاگەدار بكرێتەوە و یارمەتی ئەوقاف بدەن بۆ بنەبڕ كردنی ئەم دیاردەیە.

دەقی ئاگاداری ھۆبەی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر :

بەپێی رێنمایی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامدانی ئەم کارانە دەچێتە خانەی فێڵکردن سزای یاسایی لەسەرە

یەکەم ” بەکارھێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە،بانگخواز، پزیشکی ئاینی و ھاوشێوەکانی .

دووەم” دروستکردنی نوشتە، جادو دەرکردنی جنۆکە.

سێیەم” فرۆشتنی گیادەرمان خۆراک و خواردنەوە گۆڵاو ھەنگوین رەشکە و شتی تر بەناوی چارەسەری پزیشکی ئاینی.

ھاووڵاتی ئازیز بۆ گەیاندنی زانیاری وەک ئەرکێکی ئاینی و نیشتمانی پەیوەندی بکە بەژمارە تەلەفۆنەوە وە بەڵگەکان بنێرن

تێبینی( ناوی ھەموو کەسێک پارێزراوە )

وەتس ئاپ، ڤایبەر، تیلگرام(( ٠٧٥٠٢٥٤٧٥٨٥))

Back to top button