د.شاخەوان عەبدوڵڵا: زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان دامەزرێندران

زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان کە دانیشتوی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن دامەزرێندران.

د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە: “ئەمرۆ لەپەرلەمان بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی راژە و سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمان و پەرلەمانتاران و بەرێوەبەرانی گشتیی وەزارەتی تەندروستی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکمان کرد تایبەت بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 – 2021 کە دانیشتوی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە 900 نۆسەد دەرچوو، توانرا ئەو ژمارەیە لەپلەی وەزیفی بۆیان دابین بکریت و دابمەزرێن.”

راشیگەیاندووە : ” پێشتر لە ساڵی 2022،  860 کەسیان دامەزران و ئەوەی مابوو ئەمڕۆ ئەوانیش چارەسەر کران و بەمنزیکانە رێکاری کارگێری و دەستبەکاربوونیان تەواو دەبێت.”

Back to top button