لە سلێمانی هەڕەشە لە رۆژنامەنووسان دەکرێت

لە سلێمانی هەڕەشە لە رۆژنامەنووسێکی دیاری شارەکە دەکرێت و دەڵێت، چەندان دۆسیەی تر هەیە لە داهاتوودا بڵاویاندەکەمەوە.

بەشدار بازیانی رۆژنامەنووس، لە سلێمانی دوای ئاشکرا کردنی چەندان دۆسیەی گەندەڵی بەرپرسانی یەکێتی رایگەیاند، لە رابردوودا زۆر دۆسیە و شێوازی كاركردن و رووی راستەقینەی سەلەفییەكانم ئاشكرا كرد، بۆیە ئێستە هەڕەشەم لێ‌ دەكەن چونکە لەناو یەكێتی كار دەكەن، دەیانەوێ لەناو لیستی یەكێتی لیستیان هەبێت، بە چەندان شێوازی تریش خۆیان تێكەڵ كردووە، كارم لەسەر ئەو دۆسیانە كردووە و بۆ خەڵك ئاشكرام كردوون.

دەشڵێت:” چەندان دۆسیەی تریان هەیە لە داهاتوودا بڵاویان دەكەمەوە و كاریان لەسەر دەكەم، بۆیە ئێستە لەڕێی دارودەستەكانیان هەڕەشەم لێ‌ دەكەن.

هاوکات رۆژنامەنووس و چالاکوانانی سلێمانیش دژی ئەو هەڕەشەیە هەڵمەتێکیان راگەیاند و نووسیوویانە:

سلێمانی لە شاری ڕۆشبیرییەوە بۆ گۆڕستانی رۆژنامەنووسان و دەنگی ئازاد !

نەبوونی ئاساییشی و ڕێنەدان بە ڕۆژنامەگەری و تیرۆرکردنی بەردەوام ، روویەکی ناشرین درووست دەکات بۆ سلێمانی.

ئەمجارە گیانی رۆژنامەنووس ( بەشدار بازیانی ) خراوەتەوە مەترسییەوە.

پێویستە سەرجەم رۆژنامەنووس و چالاکوانان هاودەنگی یەکدی بین .

#بەڵێ_بۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری_لە_سلێمانی

#گیانی_بەشدار_بازیانی_لە_ئەستۆی_هێزی_ئەمنی_سلێمانییە

بۆ رای گشتی

بەرێزان.. ئازادیخوازان

نوسەران و رۆژنامەنووسان

رۆشنبیرو چالاکوانی مەدەنی

ئازادی رادەربڕین و کاری رۆژنامەنووسی لە سلێمانی لە مەترسی جدیدایە. بەرێزێک بە ناوی دکتۆر عەبدولــلەتیف کە خۆی بە رابەری سەلەفییەکانی کوردستان ناساندووە، هەڕەشەی لە رۆژنامەنوس (بەشدار بازیانی) کردوەو پێی راگەیاندوە کە “ئێوە دەست بۆ زۆر شت دەبەن و ئێمەش دەستان بۆ دەبەین”، هەروەها هەڕەشەی شاربەدەرکردنی لێکردووە. لێرەوە خەڵکی کوردستان و هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە ئەمە پێشهاتێکی تەواو مەترسیدارە، “رابەری سەلەفیەکان” گەر پشت و پەنای نەبێت، چۆن دەتوانێ هەڕەشە بکات.

لێرەوە پاراستنی گیانی رۆژنامەنووس بەشدار بازیانی لە ئەستۆی هێز و دەزگا ئەمنییەکانی سنووری شاری سلێمانییە. ئەم هەڕەشانە بۆ هەمووانەو هەر بێ دەنگ بونێک لەم بابەتە، ئەوا ئایندەیەکی مەترسیدار رو لە ئازادی و شارەکەش دەکات.

تێبینی:

هەرکەس ئەم هەڕەشانە مەحکوم دەکات، تکایە با ناوی خۆی بنوسێت لەگەڵ کارەکەی.

١- سەردەشت حەمەساڵح (نوسەرو رۆژنامەنوس)

٢- هانا چۆمانی (رۆژنامەنوس)

٣- عەباس سەردار (رۆژنامەنوس)

٤- ژوان ئەحمەد (رۆژنامەنوس)

٥- هەردی فەتاح (چاودێری سیاسی)

٦- هێمن جەلال (چالاکوانی مەدەنی)

٧- ئارام ئەحمەد (نوسەرو چالاکەوان)

٨- کەژاڵ نوری (نوسەرو چالاکەوان)

٩- عەبدلرەحمان ئەبوبەکر (رۆژنامەنوس)

١٠- ناصح عبدالرحیم (نوسەرو ڕۆژنامەنوس)

١١- سەرباز ساڵح (رۆژنامەنووس )

١٢- شێخ فەواز ( نووسەر و ڕەخنەگر )

١٣- شنە کوردی ( چالاکوان )

ئەو رۆژنامەنووسەی سلێمانی، لە ماوەی رابردوودا چەند دۆسیەیەكی گەندەڵیی یەکێتی و مامۆستایانی بەناو ناڕازی و پێوەندیی نهێنیی هەندێكیانی بە حە*شدی شەعبییەوە بڵاو كردەوە، ژمارەیەك دۆسیەی گەندەڵیشی ئاشكرا كردووە.

Back to top button