شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی جووتیارانی سنووری سەرگەڕان لەبنەڕەتەوە چارە دەکەین
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆمەڵێک بابەت لەنێوان شاندەکەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لێوە کراوە وەکو بابەتی ئەنجومەنی بەبازاڕکردنی ئاو.
راشیگەیاند، “ساڵانە کێشەی ئەوە دروست دەبێت کە بڕێکی کەم گەنم لە هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، بۆیە دەمانەوێت ئەمساڵ ئەو رێگرییانە نەمێنێت، هەروەها هەموو هاوکارییەکی وەزارەتی کشتوکاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی ئەو جووتیارانەی چیتر ئەو کێشانەیان نەمێنێت بە ڕێژە بەرهەمەکانیان لێ وەرگیرێت، دەبێت هاوتای شارەکانی دیکەی عێراق ئەو گەنمەی چاندوویانە، هەمووی وەربگیرێت.”
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەرخەتین بۆ ئەو بابەتە، هەروەها ئەو لیژنەی کە بۆ دیاریکردنی بڕی وەرگرتنی گرنم دانراوە هەوڵدەدەین نەمێنێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەسەر رێگرییە بەردەوامەکانی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد، گوتی: لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان قسەم کردووە و گوتی لەسەرخەتین و ئەو رێگرییانە نامێنێت، هەروەها لەگەڵ وەزیری بەرگری قسەم کردووە، بۆ چارەکردنی ئەوکێشەیەش دوو رۆژ لەمەوبەر لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەممان بۆ پڕۆژە یاسای پوچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی حیزبی بەعس کرد، دوێنێش لەپەرلەمان بۆ ماددەی 140 چەند بڕیارێکی دیکەمان دەرکرد.”