لە دهۆک ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکرێت

ئەمڕۆ دوو شەممە عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکەی راسپارد بە باشترین شێوە ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگاکە بۆ وەرزی 2024.

لە کۆبوونەوەکەدا کە جێگری پارێزگار، قائیمقامەکانی سنووری پارێزگاکە، بەڕێوەبەری سایلۆکانی گەنم و چەند لایەنێکی پەیوەندیدار ئامادەیبوون، پارێزگاری دهۆک هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بە باشترین شێوە خزمەتی پڕۆسەکە بکەن.

راسپاردەکان:

– بە گوێرەی سنووری جوگرافیا، پلانی وەرگرتنی بەرهەمی جووتیاران بۆ وەرزی 2024 بڵاو دەکرێتەوە و بەرهەمەکە لە هەر سێ سایلۆکانی زاخۆ، فەیدیێ و شێخان وەردەگیرێت.

– بەبێ لێبڕین بەرهەمی جووتیاران وەردەگیرێت و بەپێی پشکنینەکان ئاسانکاری بۆ دەکرێت.

– بەرهەمی جووتیاران لەسەر بنەمای پەسەندی بەڕێوەبەرایەتی گەنم وەردەگیرێت و رێگە بە هاوردەکردنی گەنم لە دەرەوەی پارێزگای دهۆک نادرێت.

– پێویستە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی ئامێرەکانی جووتیاران بکرێت بۆ ئەم مەبەستەش تیمەکانی هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی و دەزگا ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدا دەبن لە ئەگەری دروستبوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

Back to top button