ئاڵدار خەلیل: ئێمە نامانەوێت هیچ پێكهاتەیەكی سیاسی كوردی لە سوریا دروست ببێت
خواكوڕك
ئاڵدار خەلیل ئەندامی بزووتنەوەی حڤاتی دیموكراتی لە سوریا، بە میدیایەكی ئێرانی راگەیاندووە، كە ئەوان نایانەوێت قەوارەی سیاسی كوردی وەك هەرێمی كوردستان لە سوریا دروست ببێت، دەلێت ئێمە نامانەوێت پێكهاتەی سیاسی كوردی لە سوریا درست ببێت، هاوشێوەی باشوری كوردستان، دەلێت ئێمە دەمانەوێت مۆدێلێكی پێكەوەژیانی لەسوریا دروست ببێت”.
میدیایەكی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لەزاری ئاڵدار خەلیل بڵاوی كردۆتەوە، ئەنجوومەنی جڤاتی دیموكراتی لەسوریا، نایانەوێت هاوشێوەی باشوری كوردستان قەوارەی سیاسی كوردی دروست ببێت دەلێت، ئێمە نامانەوێ مۆدێلێکی فیدراڵیی هاوشێوەی عێراقمان هەبێت یان دەوڵەتێکی کوردی لە باکووری سووریا دامەزرێنین. بەڵام ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا( ئەنەكەسێ) بیر لە دامەزراندنی پێکهاتەیێکی سیاسیی لەو چەشنە دەکاتەوە”.
هەروەها ئاڵدار خەلیل بەمیدیاكەی كورد پرێسی ئێرانی راگەیاندووە، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا ئەنەكەسێ، كە دژ بە بزووتنەوەی جڤاتی دیموکراتیکە- دەیەوێ مۆدێلێک وەکوو عێراقی فیدراڵ لە سووریاشدا دامەزرێت کە تێیدا ناوچەی کورد و سوننە و شیعە لێک جیا بکرێتەوە. بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەو بیرۆکەیە نین. ئێمە دەمانەوێ مۆدێلێک لە کۆمەڵگای دیموکراتیک دامەزرێنین کە تێیدا هەموو نەتەوەکان پێکەوە بژین.
لەبەرامبەردا هەردی مهدی مامۆستای زانكۆ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر بۆچوونەكانی پەیەدە و پەكەكە لەسوریا دەنووسێت، ئۆچالان پێیوایە “کوردستانی سوریا” بوونی نییە، بۆیە باوەڕیشیان بە ئاڵای کوردستان و وشەی کوردستان و هەرێم نییە لە رۆژئاڤا، هەروها ئەو مامۆستایەی زانكۆ لەگەڵ ئەو پۆستەی دا سەرچاوەی بەكار هێناوە كە خواكوڕك وەك خۆی سەرچاوەكە دادەنێتەوە”.
سەرچاوە: سبعە ایام مع آبو.. قائد و شعب، ل١٦٧