تەواوی سندوقەکانی دەنگدان بە دەست ئەژمار دەکرێنەوە و کۆمسیۆنیش بۆی نییە سندوقەکان بگوازێتەوە لە بنکەکانی دەنگدان 

دەستەی دادوەری عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا، تەواوی سندوقەکانی دەنگدان بە دەست ئەژمار دەکرێنەوە و کۆمسیۆنیش بۆی نییە سندوقەکان بگوازێتەوە لە بنکەکانی دەنگدان .

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دادوەری سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئەو رێنماییانەی کۆمسیۆنی رەتکردەوە کە باسی لە دروستبوونی کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان نەکردبوو ، وە لە هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاکان روویدا، تێدا بریاری دا کە لە رۆژی دەنگدان تەواوی سندوقەکانی دەنگدان بە دەستی و بە ئەلکترۆنی لەناو بنکەکانی دەنگدان ئەژمار بکرێنەوە و هەروەها نوێنەری نوێنەری سەرجەم قەوارە سیاسییەکان ئامادەییان هەبێت.

هاوکات بەپێی بڕیاری دەستەی دادوەرییەکە، ئەگەر هەر کێشەیەکی تەکنیکی دروست بوو ئەوا هیچ لایەنێک و کۆمسیۆنیش بۆی نییە سندوقی دەنگدان بگوازێتەوە هەتا ژماردنی دەستی ئەنجام نەدرێتەوە بۆ سەرجەم سندوقەکان لە ناو بنکەکانی دەنگدان و لەبەرچاوی نوێنەرانی سەرجەم قەوارە سیاسییەکان و کۆمسیۆن و نوێنەرانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان.

Back to top button