مەسرور بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا کامیل ژیر پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا کامیل ژیر پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی شاعیر و نووسەر و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا کامیل ژیر دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

Back to top button