ئەمریكا: پێویسته ڕێگایەك بۆ وەستاندنی ئێران بدۆزینەوە

خواكوڕك
دوای دەست بەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەتی ئەمریكا بەر پرسەكانی ئەمریكا بەردەوامن لە گوتاری توندی دژ بە ئێران, لە دواهەمین لێدوانیدا سەرۆكی سەرۆكایەتی ناوەندی ئەمریكا جەنڕاڵ فوتیل ڕایگەیاند:” ئێران گەورەترین مەترسیە لەسەر ئەمریكاو چالاكیەكانیشی بۆتە هۆی نانەوەی شەڕو نا ئارامی”
فوتیل ئاماژە بە جموجوڵەكانی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەند دەكات و بە پێویستی دەزانێت كەبەر بەو چالاكیانەی ئێران بگیرێت بەڵام بە بێ باسكردن لە میكانیزمەكانی ئەو ڕێگریە.
ئەو جەنڕاڵە ئەمریكیە باس لە دەستوەردانی ئێران لە دۆخی سوریاو عێراق و لوبنان دەكاتەوەو هاوكات ئاماژە بە پەلامارو هەڕەشەكانی ئێران دەكات لە كەشتیە سەربازی و بارهەڵگرەكانی ئەمریكا لە كەنداو.
لە كۆتایی وتەكانیدا فوتیل جیاوازی لە نێوان ڕژێم و گەلانی ئێراندا دەكات و دەڵێن ئێمە دژی ڕژێمێكی خۆسەپێن و مرۆڤ كوژین و لە ئازارو مەینەتی گەلانی تێدەگەین بەدەست ئەو ڕژێمە چەوسێنەرەوە.

Back to top button