فرسەت سەید شکور: قسەی پارتی قسەی کۆتاییە

ئەوەی لە رابردوو تەحەددای پارتی کردبێت شکستی هێناوە، چونکە خاوەنی قسەی یەکەم و کۆتایی پارتییە

قسەی پارتی قسەی کۆتایی

لەماوەی رابردوودا، زۆر بێ منەتانە باسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکرا، بەشێوەیەک بەبێ پارتیش پرۆسەکە بەڕێوەدەبەن!

هەر زوو دەرکەوت ئەمە خەیاڵ پڵاوییە، چونکە هیچ پرۆسەیەک بەبێ دەنگ و وجوودی پارتی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام نادرێت، لە کاتێکدا پەیامی پارتی روون و ئاشکرایە؛ (هەڵبژاردنێک بەبێ دیزاین و ئامادەکاری و یەکلایی بوونەوەی پێشوەختە).

ئەمە شەفافیەت و راستگۆیی پارتی نیشان دەدات لەگەڵ خەڵکی کوردستان، لەکاتێکدا هەر ئەوانەی دەیانگووت ناهێڵێن لەو دیوی (دێگەڵە) سندووق دابنرێت تاوەکو ئەنجامەکە بە دڵی ئەوان نەبێت، ئێستا ئەوان پێداگیری دەکەن، چونکە دەزانن وەکو هەڵبژاردنەکەی (کەرکووک-موسڵ) بۆیان دیزاین کراوە، دەی ئەوە پارتی چیدیکە رێگە بە بڕیاری خۆسەپێنانە و جێبەجێکردنی پیلان و فێڵ و تەزویری وڵاتان و دەست و پێوەندەکانیان نادات، هیچ هەڵبژاردنێکیش تا ئەوەی پارتی لەسەر شەفافیەتەکەی دڵنیا بێت، ئەنجام نادرێت.

ئەو پارتە سیاسیانەی کە خاوەنی رای خۆیان نین و تەنانەت رەشنووسی رەتکردنەوەی بریارەکانی پارتییان لە هەندێک شوێنەوە بۆ دێت و تەنها ئەوان ملکەچی دەبن، لای پارتی قبوڵکراو نییە، ئەوەشی لە رابردوودا تەحەددای پارتی کردبێت شکستی هێناوە، چونکە خاوەنی قسەی یەکەم و کۆتایی لەسەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پارتییە نەک هیچ حیزبێکی تەسلیم بووی دیکە کە لەپێناو زیادکردنی چەند کورسییەک بە تەزویرات شار و وڵاتیش دەفرۆشن.

Back to top button