یەکێتی سەری لە خۆی و یەکێتیەکانیش شێواندووە بە ڕادیۆ تۆمارکردن، کە هەڵبژاردن دوادەخرێ چ وەڵامێکی خەڵک دەدەنەوە؟

ئەسرین عاسی شوانی

یەکێتی سەری لە خۆی و یەکێتیەکان شێواندووە بە ڕادیۆ تۆمارکردن، هەڵبژاردن دواخرا، چ وەڵامێکی خەڵک دەدەنەوە؟

زۆر لە مێژە پارتی ئامادەی هەڵبژاردنی کوردستانە،بەڵام هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردو دوور لە دەس وەردانی ئەملاو ئەولا،تا پارتی ئامادە بوو شێرە بەفرینەکانی ئەمڕۆ دژی بون و،بۆشایی ئیداریان بەلاوە باشتر بوو لە هەڵبژاردنێک کە پارتی براوەکەیەتی،بەڵام کاتێ پارتی هەستی بە پلانێک کرد دژی کوردو پرۆسە.

یەکێتی سەری لە خۆی و یەکێتیەکانیش شێواندووە بە ڕادیۆ تۆمارکردن، کە هەڵبژاردن دوادەخرێ چ وەڵامێکی خەڵک دەدەنەوە؟ دیموکراسیەکەی و دیزاین کردنی هەڵبژاردنەکە لە بەرژەوەندی خۆیان و، بچوککردنەوەی قەوارەی هەرێم، پارتی و سەرۆک بارزانی بە نا وەڵامیانی دایەوە لەسەر ئەو بڕیارە چەواشەکاریانەی کە دەیانویست هەڵبژاردنی پێ ئەنجام بدەن، بەڵام کاتێ پارتی ئامادەی وەها هەڵبژاردنێک نەبوو بەو جۆرەی یەکێتی و حزبە پاشکۆیەکان دەیانویست و دەیانویست هەڵبژاردن بە مەزاج و لەژێر چاودێری کۆمسیۆنێکی نامۆ بە کوردو کوردستان بکەن،پارتی ستۆپی بەهەموو ئەو خەونە نەزۆکانە کرد، ڕایگەیاند ناچنە ئەو جۆرە هەڵبژاردنەوە، چونکە پارتی خاوەنی قەزێی کوردیە،ئەوە پارتیە کوردی کوردستان لە هەموو جیهان ئومێدی لەبەر هەڵچنیوە،بۆیە خودی حیزبە نەیارەکانی پارتی و حکومەتی عێراق و ناوچەی و نێودەوڵەتی لەوە گەیشتن کە بەبێ پارتی مەحاڵە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت،چونکە ئەوە پارتییە داکۆکیکارێکی سەرسەختی کێشەی کوردوکوردستان نەک ئەو حیزبانەی هەر ڕۆژەی لە باوەشی دوژمنێکی کورد دژایەتی پارتی دەکەن،وا پارتی بڕیاری خۆی دا،جێبەجێشی دەکات،باشتر وایە بۆ لەمەودوا یەکێتی و بەناو نەیارەکانی پارتی ئەوە بزانن کە پارتی هەر بڕیارێک بدات وەک خۆی جێبەجێی دەکات و لێی پاشگەز نابێتەوە،نەک وەک و خۆیان کە مەرەکەبی کۆنوسی بڕیارەکەیان هێشتا ووشک نەبوتەوە پاشگەز دەبنەوە،کۆنتڕۆڵ ئاسا دەجوڵێندرێن.

Back to top button