واشنتن چی لە سوریا دەوێت؟

خواكوڕك
بالیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژە بە خواستی ئەمریكیەكان دەكات لە سوریاو پێی وایە مانەوە یان ڕۆیشتنی ئەسەد بڕیاری گەلانی سوریایە نەك ئەمریكا.
نیكی هاڵ بۆ ڕاگەیاندنەكان دواو ئاماژەی بە گۆڕانی ئەولەویەتی داواكانی ئەمریكا كرد لە سوریاو وتی ئەوەی داواكاری لە پێشینەی ئێمەیە بریتیە لە ڕاوەستانی جەنگ لە سوریا نەك ئایندەی ئەسەد.
ئەمریكا لە مانگی نیسان سەرۆكایەتی ئەنجومەنی ئاسایش دەگرێتە دەست و هاڵیش ڕایگەیاند كە ئەمڕیكا فشار دەكات بۆ كۆتایی هێنان بەشەڕو چەسپاندنی ئاشتی لەو ووڵاتە.

سەرچاوە: العربیە

Back to top button