
بهرگریی شارستانی ههولێر ژمارەیەک رێنمایی بۆ هاووڵاتییان لەبارەی هەورە بروسکە بڵاو کردەوە
بهڕێوهبهرایهتی بهرگری شارستانیی ههولێر له تۆڕیی كۆمهڵایهتی فهیسبووك راگهیهندراوێكی بڵاوكردووهتهوه، تێیدا ژمارهیهك رێنمایی و هۆشداری و چۆنییهتی خۆپارێزی له زریان و بارانی بهخوڕ و ههورهتریشقهی راگهیاندووه.
له بهشێكی راگهیهندراوهكهدا هاتووه، کاتێک زریان یاخوود باران و رەشەبا روودەدهن، دەکرێت خێرا بەدوای پەناگەیەکدا بگەڕێین، بەتاییەتی لەكاتی درووستبوونی هەورە بروسکەدا، ئەگەر گوێت لە دهنگی هەور بوو و ڕەشەباشی لەگەڵدا بوو، دەبێت بزانیت لە مەودای مەترسیدایت.
دەقی راگەیاندراوەکەی بەرگری شارستانی هەولێر :
ئامۆژگاری سەلامەتی کە چۆن خۆتان دەپارێزن لە مەترسی هەورە بروسکەکان دەپارێزن
▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️
پسپۆڕانی کەشناسیوو هەماهەنگی هۆشداری لە ئیدارەی
کارەساتەکان دەڵێن، مرۆڤەکان دەتوانن مەترسی بەرکەوتەولێدانەکان کەم بکەنەوە بە گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنە خۆپارێزیانەی خوارەوە.
کاتێک زریانێک یان باو بارانە و رەشەبا روودەدان دەکرێت بەخێرای بەدوای پەناگەیەکدا بگەڕێت بەتاییەتی لە درووست بوونی هەورە بروسکەکاندا.
بەگشتی ئەگەر گوێت لە هەورەکان بوو لە کاتێکدا ڕەشەبایان لەگەڵدا بێت، ئەوا دەبێت بزانی لە مەودای مەترسیدایت بۆیە بە هەڵگرتنی چەترێکی کانزایی یان شتێکی هاوشێوەی مەترسییەکی کەمتری هەیە وەک لەوەی کە بەهیچ کەرەسەیەکەوە لە دەرەوە بیت.
بۆیە وەک دەزگای خزمەتگوراریەکانی بەرگری شارستاتی لە ئامۆژگاریەکانی خۆپارێزیدا وەک کاری هەمیشەیمان رێنمایتان دەکەین بە پێدانی ئامۆژگاری گرنگ تاکو لەهەموو وەرزێکداپارێزراو بن وەک گرنگ ترین خاڵی خۆپارێزی لەمانەی خوارەوەدا ئاشناتان دەکەین.
١_ باشترین پەناگە باڵەخانەکانن کە خاڵی کەرەوەی دژە بروسکە (مانع الصواعق )هەیبێت کەوا وەک وایەرێک لە بالەخانەکاندا دەبەسترێنەوە بە زەویەوە یان ناو بالەخانەکان لە شوێنە کراوەکان باشتر و لە بارترن .
٢_بەگشتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سەریان کانزایان لەسەرە ، وەک ئۆتۆمبێل، پەناگەیەکی باشن،ئەوەش لەبەرئەوەی کارەبا بەدەوری کانزاکەدا دەڕوات، نەک لەبەرئەوەی ئۆتۆمبێلێک لەسەر تایەی لاستیک بێت.
٣_دوورکەوتنەوە لە پەناگەی پاس و کەپرەکان کەپێکهاتەکانی تر کەبۆ بەمەرجی خۆپارێزی و دژە بروسکە دروست نەکراون.
٤_ئاگاداربوون لە رەشەباو هەورە بروسکەکان پێش دەستپێکردن و دوای کۆتاییهاتنیان بەمەرجی بەرچاوگرتنی کارلێک کە دەبێتەهۆی زیانەکانیان بەدووبارە بوونەوەیان.
٥_ ئەگەر پەناگەت نەدۆزیەوە، لەسەر زەوی چەقۆ بکە واتا دانیشتن یان خۆ درێژکردن بکە نەک شێوەی بەرزبوونەوەو راوەستانتان.
٦_ دوور بکەوەرەوە لە شوێنە کراوەکان بەتاییەت ناوچە بەرزە شاخاویەکان و سەرباڵەخانەکان یان مەیدانە پان و بەرینەکان.
٧_دوور بکەونەوەلە تاوەرو شتە بەرزەکان و دارەکانی نزیک یان دارە تەرەکان.
٨_ئەگەر لە یاریگاکاندان پێویستە گوێ لە هەواڵ و هۆشدارییەکان بگرن هەرچی زووە ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن .
٩_هەورو بروسکەکان بەگشتی دوو جار دووبارە دەبنەوە لە شوێن بەرکەوتەکان بۆیە زۆرێک لە مرۆڤەکان دووجار بەرکەوتە دەبن .
١٠_ وەرگرتنی زانیاری زیاترو خوێندنەوەی چیرۆکە مێژوویەکانی مرۆڤایەتی وەک لە دارەکانی لوتکەی و شاخەکاندا دەردەکەوێت کە بەهۆی چەندین لێدانەوە تەقێنراونەوە پارچە پارچە بوون بەڕوونی درکیان پێ دەکەن.
١١_ئاگاداربە تەنها لەبەر ئەوەی شوێنەکەت جارێک لێی دراوە، نابێتە هۆی ئەوەی کە سەلامەت بێت جارێکی تر لەو شوێنە دووبارە دەبێتەوە.
١٢_هەورەبروسکەکان ئاسمان رووناک دەکەنەوەو بەشێوەی تۆری جالجاڵوکەیی وێنای ئاسمان دابەش دەکەن بۆیە پێویستە بزانیت بەوەی مەرتسیەکان زۆر گەورەن وپێویستە بەگرنگ وەریان بگرن .
١٣_پێویستە لەناوچە شاخاویەکان بچنە ناو ئەشکەوت و شوێنە پارێزراوەکان تا کەش و هەوا دەگەرێتەوە دۆخی ئاسای خۆی.
١٤_دوورکەوتنەوە لەدەم ئاوو شوێنە تەرەکان چوونکە ئەو جوگرافیایانە زیاتر ئەگەری گریمانەی زیاتری بەرکەوتەیان لێ بەدی دەکرێت.
بۆیە زۆر گرنگە هاووڵاتییان زۆر ئاگاداربن لە ئان و ساتی تێک چوونی کەش و هەوا بەجۆرێک دەبێت خۆیان بپارێزن لە مەترسیەکانی بەرکەوتەی بروسکەی هەورەکان کە زۆر مەترسیدارن لەکاتی گوێ بیستی هەورەکان دەبن، دەکرێت مرۆڤەکان لەوپەری دڵنیایدا خۆیان پەنا بدەن بۆ مەرجی مانەوەیان لە ژیان کە کاری ئێمەی بەرگری شارستانیە هەمیشە بەزانیاریەکان بە هاوڵاتیان ببەخشین تاکو بەشداربن هۆشیاریەکانی خۆپارێزی و مەرجەکانی سەلامەتی بەرادەیەک زانراون بن بەلایانەوە بۆئەوەی دانەبرێن بەزانستەکانی بەرگری شارستانی و تەواوی مەترسیەکان بم هەنگاوانەش بەشداردەبن لە بەرجەستە کردنی دڵنیایی دان و سەلامەتی و خۆپارێزیدا.
بە ئومێدی سەلامەتی گشتی بۆ هاونیشتمانیانمان
Erbil Civil Defence بەرگرى شارستانى هەولێر