پێنج ملیۆن هاوڵاتی سوریا ئاوارە بوونە

خواكوڕك 
کۆمسیۆنی باڵای تایبەت بە کاروباری ئاوارەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات کە بە هۆی جەنگی سوریا تا ئێستا پێنج ملیۆن هاوڵاتی سوری ئاوارە بوون و لەو ژمارەیەش زۆرینەیان کە نزیکەی چوار ملیۆن و هەشت سەد هەزار کەسە ڕوویان لە وڵاتانی دراوسێی سوریا کردووە.
هاوکات کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوە کردووە ڕێژەی ئاوارەکان لە ساڵی ۲۰۱٦ بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و زۆربەی ئاوارەکانیش لە ژێر خەیمەدا ژیان بەسەر دەبەن”.

س الشرق الاوسط

Back to top button