پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ کۆچی دوایی کامەران خەفاف

ئەمڕۆ هەینی 3ی ئایاری 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی راگەیاندکار کامەران خەفاف بڵاو کردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی  پێشمەرگە و راگەیاندنکار (کامەران خەفاف)ـم بیست.

خوالێخۆشبوو کامەران خەفاف راگەیاندنکارێکی کارامە و نموونەی دڵسۆزی و نیشتیمانپەروەری بوو.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵ و هاوپیشەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
خودای گەورە رۆحی شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

 

ٳنا لله و ٳنا ٳلیە راجعون

مەسعود بارزانی

3ی ئایاری 2024

Back to top button