سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ شەممە 4ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چارلی پاکانا مانانگان، باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکەی دووپات کردەوە.

باڵیۆزی نوێی فیلیپین سوپاسی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

Back to top button