بەهۆی تیرۆرکردنی موراد کانی کوردەیی سکاڵا لەسەر بافڵ و قوباد و وەهاب هەڵەبجەیی و چەند کەسێکی دیکە تۆماردەکرێ
دوای ئەوەی موراد کانی کوردەیی لە دوای رووداوەکانی 8 ی تەمموزی نێو یەکێتی تیرۆر کرا، برایەکی موراد کانی کوردەیی بەهۆی تیرۆرکردنەکەی، سکاڵا لەسەر بافڵ و قوباد و وەهاب هەڵەبجەیی و چەند کەسێکی دیکەی ناو یەکێتی تۆماردەکات.
هێمن کانی کوردەیی برای موراد كانی كوردەیی رایگەیاند:” سكاڵایان لە دژی پێنج سەركردەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیە، بەهۆی ئەوەی پێیانوایە لە تیرۆركردنی براكەیاندا بەشدارییان كردووە.
دەشڵێ:” لەم هەڵبژاردنەدا خەڵكێكی زۆر، تۆڵەی شەهیدكردنی براكەی لە یەكێتی دەكەنەوە
هێمن كانی كوردەیی، دەشڵێت:” ئەو كەسانەی سه‌رپه‌رشتیی تیرۆركردنی براكەمیان كردووە، هەموویان دیارن، ”ئێمه سكاڵامان له‌سه‌ر شەش كه‌س تۆمار كردووه، لە نێویاندا سه‌رۆكی كەیسەكەش هەیە كە بافڵ تاڵەبانییە و، داوامان له داواكاری گشتی كردووه كە بانگیان بكات بۆ به‌رده‌م دادگا، جگه له بافڵ، 5 كه‌سی دیكه‌ش هه‌ن لەوانە قوباد تاڵه‌بانی، وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی و سیانی دیکە.
براکەی موراد کانی کوردەیی گوتیشی:” یەکێتی له هەوڵی چەواشەكارییە لەبارەی كه‌یسی موراد كانی كورده‌یی، ئێمە ئاگاداری سیناریۆكانیانین، بەڵام با باش بزانن له‌م هه‌ڵبژاردنه له سنووری ده‌شتی كۆیه و رانیه خه‌ڵكێكی زۆر لەگەڵ خزمان و كەسانی به‌هه‌ڵویست، له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی موراد كانی كورده‌یی، تۆڵه‌ی خۆیان لە یەكێتی ده‌كه‌نه‌وه.