ئاڵا تاڵەبانی شانازی بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ مالیکی دەکات

خواكوڕك
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵێكی سەر بە مالیكی  ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا، بە شانازیەوە باس لە هاوپەیمانێتی خۆی وەک سەرۆکی کوتلەی یەکێتی و کوتلەکەی مالیکیەوە دەکات و دەڵێت مالیکی کەسێکی گەورەو سەرکردەیەکی دیارە.
هەر لەو دیدارەدا باس لە ناوەرۆکی کۆبونەوەی حزبەکەی و عەبادی دەکات و نهێنی دیدارەکە دەدرکێنێت و دەکەوێتە ستایشکردنی مالیکی دەڵێت وەڵامی عەبادیم داوەتەوە بەوەی کە ئێمە هاوپەیمانی مالیکین چونکە کوتلەیەکی گەورەی پارلەمانی هەیە”.
ئەوە یەکەم جار نیە ئاڵا تاڵەبانی پشتیوانی و ستایشی مالیکی دەکات بەڵام ئەوەی مایەی تێڕامانە ئەمجارەیان ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی حزبەکەشی وەک پاکانە بۆ مالیکی و میدیاکانی دەدرکێنێت.

Back to top button