بە ڤیدیۆ:كچە گۆرانی بێژێكی ئیسرائیلی بە جلی پێشمەرگەو ئالای كوردستان گۆرانی بۆ پێشمەرگە دەڵێت.
خواكوڕك
لە دوای ئەو هێرشە درندانەیەیی داعش بۆ سەر بەشێكی خاكی سوریاو كوردستان و عێراق, شكاندنی ئوستورەی داعش لە سەردەستی پێشمەرگە, ناوی پێشمەرگە وەك كاریگەرترین ناو لەسەر ئاستی جیهان دەركەوت وەك هێزێكی شەڕكەرو پالەوان بە جیهان ناسێندرا ئەمەش وای كرد كە ببیتە جیی بایەخی سینەماكارو هونەرمەندان لە بوارە جیاوازەكان, دواهەمینان گۆرانیەكە بۆ پێشمەرگە.
كچە گۆرانی بێژی ئیسرائیلی بە رەچەلەك كوردە(حەداسە یشۆرۆن) لە داخویانیەكیدا بۆ كەناڵی( ئاى24ی هەواڵی) ئاشكرای كرد كە كلیپێكی بۆ سەركەوتنەكانی پێشمەرگە كردووە, بەشێك لە كلیپەكە لەم كەناڵە پەخش كرا, وێرای ئەوەی كە ئەم كەنالە هەوالێكی بەناوی موزیك لە هێلەكانی رووبەروونەوەی داعش بڵاوكردەوە ئاماژەی بە چەندین گۆرانی كوردی كردووە كە بۆ پێشمەرگەو پالەوانیەتیەكەی گوتراون.
لە بەشێكی دیكەی هەوالەكەی ( ئاى24ی هەواڵی) دەردەكەوێت كە (حەداسە) بە جڵی پێشمەرگەو ئالای كوردستان و ئیسرائێل گۆرانی (ئەم هەمی هاتین هیاتین, ئەم هەمی پێشمەرگەینە) بە زمانی كوردی دەبێژێت كە تێدا وێنەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەو ساتی رووبەروونەوەكانی پێشمەرگە لەگەڵ داعش دەردەكەوێت.
شایەنی باسە پێشتر جگە لە گۆرانی چەندین كورتە فیلم و فیلمی سینەمای لە بارەی مرۆڤدۆستی و پالەوانیەتیەكانی پێشمەرگە پێشكەش كراون.