پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی مانگێک درێژکردەوە

پشووی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشێندرایەوە و، وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی مانگێک درێژکرایەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی 58ی دەستووری عێراق، وەرزی سێیەمی یاسادانانی پەرلەمان بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژدەکرێتەوە.

ژمارەیەک پەرلەمانتار، هۆکاری درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمانیان ئاشکرا کرد و گوتیان بۆ یەکلایکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و خشتەی بودجەی ساڵی 2024 دەبێت.

Back to top button