روونکردنەوەیەک لەبارەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت : لە سه‌دا 75 پێشمه‌رگه توانیویانە كارتی بانكی هه‌ژماری من وه‌ربگرنە‌وه .
لە روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ژمێریاری سه‌ربازی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند،” وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له پرۆژه‌ی هه‌ژماری مندا پێشه‌نگ بووە له كاره‌كانی دا‌و تا ئێستا له سه‌دا ٧٥ حه‌فتا وپێنجی پێشمه‌رگه توانیویانە كارتی بانكی هه‌ژماری من وه‌ربگرنە‌وه.
راشیگەیاند:” پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه ورۆژانه كارتی زیاتر له بانكه‌كان وهردهگیڕێنهوه.
ئەوەشی خستۆتەروو:” له‌مانگی نیسان دا لەقۆناغی دووه‌مدا ژمارەیەک پیشمەرگە مووچه‌یان لهریگەى هەژمارى من وه‌رگرتوە.
دەشڵێت:” سوپاسى تیمى هه‌ژمارى من ده‌كەین لە حكوومەتى هەریمى كوردستان کەبەردەوام لە هاوكارى و هەماهەنگى دان لەگەڵمان بۆ بەردەوامیدان بە بروسهكەو سەرکەوتنی و لێره‌وه دڵنیایی ده‌ده‌ین كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به زووترین كات سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من راده‌گه‌ێنێت كه‌بریتیه له ته‌واو بوونی مامه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێ كردنی وه‌رگرتنی مووچه به‌ڕێگای ئه‌لكترۆنی .