دیاری و سوپرایز بۆ مەسرور بارزانی ئامادەكراوە

كه‌مپینی‌ به‌شارۆكه‌كردنی‌ خورماڵ، دیارییه‌كی‌ تایبه‌تی‌ كوردانه‌ بۆ مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئاماده‌ ده‌كه‌ن و سوپاس و ده‌ستخۆشی‌ لێ‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌م كابینه‌یه‌دا خورماڵ بوو به‌ شارۆكه‌.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممەی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، مه‌رسوومی‌ به‌شارۆکەبوونی‌ خورماڵی‌ واژوو كرد و ئه‌مەیش بووه‌ جێی‌ دڵخۆشیی‌ خورماڵییه‌كان دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان به‌ڵێنی‌ پێ‌ دابوون.

كه‌مپینی‌ به‌شارۆکەكردنی‌ خورماڵ، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ سوپاسی‌ مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هاوكات دیارییه‌كیان بۆی‌ ئاماده‌ كردووه‌، ئه‌مین حاجى كه‌ گوته‌بێژی‌ كه‌مپینه‌كه‌یه‌ بە دەزگا میدیایەکانی راگەیاند، ئه‌و كه‌مپینه‌ی‌ پێكهاتبوو بۆ به‌شارۆکەكردنی‌ خورماڵ 26 كۆبوونه‌وه‌مان كردووه‌، هه‌ر له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیران و واژووی‌ مه‌رسوومی‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سوپاسمان كرد و شیرینیمان دابه‌ش كرد.

ئه‌و گوته‌بێژه‌ گوتی‌، دیارییه‌كمان بۆ سه‌رۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان هه‌یه‌ و ده‌مانه‌وێ‌ خۆمان بیده‌ین به‌ ده‌ستی‌ و وه‌ك هه‌میشه‌ كه‌ هیچ په‌رده‌یه‌ك نییه‌ له‌نێوان خه‌ڵك و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستاندا.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد، دیارییه‌كه‌ ئاشكرا ناكه‌ین “سوپرایزمان” بۆ سه‌رۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان هه‌یه‌، دیارییه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و شتانه‌یه‌ كه‌ له‌ سنووری‌ هه‌ورامان و خورماڵ دروست ده‌كرێن و ناوبانگیان هه‌یه‌.

Back to top button