سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات
رۆژی یەکشەممە 12ی ئایاری 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد.
لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمایەتی و ناوچەیی ئاڵوگۆڕ کرا و رۆشنایی خرایە سەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری وڵات.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دیالۆگ و هەماهەنگی و کاری هاوبەش کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ.