عه‌تا شێخ حسن:چاوه‌ڕوان بن و بزانن په‌كه‌كه‌ چۆن ده‌بێت به‌ سه‌ر ئێشه‌ و به‌ڵا بۆ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌.

خواكوڕك

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی- هەڵەبجە ڕایده‌گه‌ێنێت”ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌یكات له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی باش نیه‌، چونكه‌ له‌ كۆتاییدا ده‌بنه‌ كێشه‌ و به‌ڵا و به‌رۆكی ئیداره‌ی سلێمانی و ده‌ووروبه‌ری ده‌گرن.

(عەتای شێخ حەسەن) گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی- هەڵەبجە ڕایده‌گه‌ێنێت”په‌كه‌كه‌ به‌ ئاشكرا له‌ سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بوونیان هه‌یه‌ به‌سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌ و شاره‌كانیه‌وه‌، هێزی چه‌كداریان هه‌یه‌، ڕێگری له‌ خه‌ڵك و گوندنشینان ده‌كه‌ن، سه‌رانه‌ وه‌رده‌گرن، بازگه‌ داده‌نێن، ئه‌وه‌ی كاری نایاسایی بێت په‌كه‌كه‌ ده‌یكات له‌م سنوره‌، ه‌بڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌س نیه‌ ڕێگر بێت لێره‌، ئه‌نجامه‌كه‌شی باش نابێت، چونكه‌ له‌ كۆتاییدا ده‌بنه‌ سه‌ر ئێشه‌ بۆ ئه‌م سنوره‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌بینین، چونكه‌كه‌ په‌كه‌كه‌ هیچ كات سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌ ژیانی سیاسی خۆیاندا بۆیه‌ ئه‌م سنورانه‌ش توشی به‌ڵا ده‌كه‌ن.

شیخ حه‌سن زیاتر گوتی” په‌كه‌كه‌ به‌ زۆرملێ خۆی له‌ كوردستان جێگیر كردوه‌ به‌تایبه‌تی له‌م سنوره‌، كار له‌سه‌ر عاتیفه‌ی خه‌ڵك و مێشكی گه‌نجان ده‌كه‌ن، خه‌ڵك هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن به‌ درووشم و ڕه‌فتاری به‌رچاوی، به‌ڵام كاره‌ساتباری له‌ دواوه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ جێگای گومان و مه‌ترسیه‌ و پێویسته‌ ڕێی لێ بگیرێ.

Back to top button