یەكێتی، رۆژنامەنووسێكی سلێمانی ناچار دەكات واز لە كەیسی گەندەڵی و سیاسی بێنێت

یان دەبێ سلێمانی بەجێ بهێڵیت.

یەکێتی، لەسنووری زۆنی سەوز، هاوشێوەی رۆژنامەنووسانی تری سنوورەکە رۆژنامەنووسێك ناچار دەكات واز لە كاركردن لەسەر كەیسەكانی گەندەڵی سنوورەكە و دۆسیە سیاسییەكان بهێنێت و هەڕەڕەی دەرکردنی سنوورەکەی لێ دەکرێت.

بەشدار بازیانی، رۆژنامەنووس لە سنووری سلێمانی لە دوای رووداوەكانی 8ی تەمموزی نێو یەکێتی، چەندین دۆسیەی گەندەڵیی بەرپرسانی یەکێتیی ئاشكرا كردووە و چەندین راپۆرتی بە بەڵگە لەسەر بەھەدەردانی سامانی گشتی و دیارنەمانی پارە لە سلێمانی بڵاو كردووەتەوە. بەڵام دوای ئەوە چەند وێنەیەكی خۆی لە فەیسبووکی خۆی بڵاو كردەوە و لەسەری نووسی: ”پیاو کە پۆستی سیاسی و مەلەفکارییان لێ سانسۆر و قەدەغە کرد، ناچارە خوو بداتە وێنەی خۆی و شیعری تەڵعەت تاهیر و فروغ و تەرجەمەکراوی فارسی.

رۆژنامەنووسێکی هاورێی بەشدار بازیانی ئاشکرای کرد:” یەکێتی لەژێر فشار و ھەڕەشەدا ئەو رۆژنامەنووسەی ناچار کردووە چیتر بەو شێوازە کاری رۆژنامەوانی نەکات، ئەگەریش بە گوێیان نەكات، ئەوا دەبێ سلێمانی بەجێ بهێڵێت.“

Back to top button