پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک قوتابی ئامادەیی و برینداربوونی ژمارەیەکی ترم لە رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کەلار ـ کفری بیست.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە خەمناکە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواکارم شیفای خێرا بە بریندارەکان ببەخشێت و گیانی قوربانیانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا لله و انا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
14ی ئایاری 2024

Back to top button