سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجومەنی لەندەن لامبس دەکات

رۆژی چوارشەممە 15ی ئایاری 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە بەڕێز سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجومەنی لەندەن لامبس کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی گرنگی رۆڵ و بەشداری رەوەندی کوردی لە وڵاتانی تاراوگە ئاڵوگۆڕ کرا، بە تایبەت رۆلی رەوەندی کوردی لە بریتانیا و پشتگیری و هاوکاریکردنیان بۆ گواستنەوەی ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها رۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا لە پێناو ئاڵوگۆڕی زیاتری کولتووری و زانستی و سیاسی و بازرگانی و تەکنەلۆژیا.

هەر لەو دیدارە دا بەڕێز سەرباز بەرزنجی ئەوەی بە سەرۆک بارزانی رایگەیاند، بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمەچەشنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا و ناساندنی دۆزی رەوای گەلی کورد لە کوردستان و تاراوگە، هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ لەو پێناوەدا.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی بەڕێز سەرباز بەرزنجی کرد بۆ ئەو خزمەتەی بە گەلەکەی دەکات لە تاراوگە و هەوڵەکانی بۆ یادکردنەوەی فەرمی و کردنەوەی هەردوو مۆنۆمینتی هەڵەبجە و ئەنفال لە ناوەندە فەرمییەکانی وڵاتی بریتانیا. هەروەها وەک نموونەیەک وەسفی کرد کە ئەگەر کورد دەرفەتی پێ بدرێت دەتوانێ تواناکانی بسەلمێنێت و هیچی لە نەتەوەکانی تر کەمتر نیە. هەروەها هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست و هێمای بەوە دا کە پێویستە بایەخ بە پڕۆسەی بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی دژی کوردە فەیلییەکان و بارزانیەکان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفالی گەلی کورد بدرێت.

Back to top button