هێزێکی ئاسایش لە هەولێرەوە چوونە موسڵ و دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد

ئەمشەو چوارشەممە 15ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە 13ی ئایاری 2024، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە شاری موسڵ بەهاوکاریی و هەمانگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی نەینەوا لەچالاکیەکدا توانیان دوو تۆمەتبار کە کاری بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن دەستگیر بکەن.

ئەوەش خراوەتە روو کە لەم چالاکییەدا بڕی (یانزە کیلۆ و نیو) ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا.

هەروەها روونیش کراوەتەوە: هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆڵینەوە دان.

Back to top button