مونا قەهوەچی وەڵامێكی توندی سەعدی پیرە دەداتەوە

مونا قەهوەچی وەڵامێكی توندی سەعدی پیرە دەداتەوە و پێی دەڵێت سەحەتت باشە ، دەشڵێ:” تۆمەت بەخشین ئاسانە، بەڵام سەلماندنی قورسە.

مونا قەهوەچی سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە پشكی توركمان وەڵامی سەعدی پیرەی دایەوە و رایگەیاند، ” تكایە ئاگاداری تەندروستی خۆت بە، پێدەچێت سەحەتت باش نەبێت، چونكە لێدوانەكانتان لە ئاستی بەرپرسیارتی نییە ناوزڕاند و بەخشینەوەی تۆمەتی بێ بنەما، ئاماژەیە بۆ لەدەستدانی كۆنترۆڵی خۆتان، ئاماژە كردنتان بە هەندێك بابەت كە پێوەندی خودی بەندەوە هەیە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانی خۆم لە پەرلەمان وەكو ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، ئێمە هیچ كاتێك درێغیمان نەكردووە و رێگام نەداوە كێشە لە ناو پەرلەمانی كوردستان دروست بێت و هەمیشە سەرۆكایەتی بە یەك تیم كاری كردووە.

دەشڵێ، سەبارەت بە دەوامكردن و ئەوەی كە رۆژێك غایب نەبووم لە دەوامی پەرلەمانم، بەپێویستی دەزانم بە بیر جەنابتان بهێنمەوە كە كاری پەرلەمانی، ئەركێكی پیرۆزە و ناكرێت نوێنەری خەڵك بیت، بەڵام پێوەی پابەند نەبیت، من سوپاست دەكەم لە دەرخستنی راستیەكان كە هەمیشە رێگام بە خۆم نەداوە رۆژیك لە رۆژان پەرلەمان بەجێ بەهێڵم و بێ ئاگابم، هەمیشە هەوڵم داوە خوای گەورە و خەڵكی كوردستان و پێكهاتەكەی خۆم رازی بكەم و ویژدانم ئاسودە بێت.

هەروەها مونا قەهوەچی لە درێژەی وەڵامەکەی دەڵێت، لێرەوە پێشنیاز دەكەم و داوا دەكەم لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێداچوونەوەیەك بكەن لە دەستنیشان كردنی گوتەبێژی حیزبەكەیان چونكە بوونی سەعدی پیرە كاریگەری خراپ لەسەر حیزبەكەتان دروست كردەوە لەلایەن پێكهاتەی توركمان كە دژایەتی حیزبە توركمانیەكان لە بەرژەوەندی هیج لایەنیك نییە.

لە كۆتایی وەڵامەکەشی بۆ سەعدی پیرە دەڵێ، ئێمە وەكو پارتی چاكسازی توركمان هەمیشە باوەرمان بە پێكەوە ژیان هەیە و هیوادارین سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان هاوكار بن لە بە هێزكردنی پێكەوە ژیان، تۆمەت بەخشین ئاسانە، بەڵام سەلماندنی قورسە بۆیە خۆتان بەدوور بگرن لەم جۆرە لێدوانانە كە دەركەوتەی سیاسی لێ دەكەوێت، بۆیە لە كۆتاییدا هیوادارم سحەتە باشەكەت بپارێزی.

Back to top button