وەبەرهێنەرانی قەتەر بۆ وەبەرهێنان سەردانی زاخۆ دەکەن
وەبەرهێنەرانی قەتەر سەردانی زاخۆ دەکەن بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند : لە داهاتوویەکی نزیکدا وەبەرهێنەرانی قەتەر سەردانی زاخۆ دەکەن بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان .
راشیگەیاند:” لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەموو کار ئاسانییەک بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی کراوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەشڵێت:” زاخۆ ناوچەیەکی گەشتیارییە ئەوانەشی سەردانی دەکەن سەرسامن بەو پێشکەوتنانەی کە لە زاخۆ هەیە.