غه‌فوور ئه‌حمه‌د: مێرگه‌سۆر یه‌كه‌م قه‌زایه پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی لێ جێبه‌جێ ده‌كرێت
قائیمقامی مێرگه‌سۆر رایدەگەیەنێت، چەندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی له ده‌ڤه‌ری بارزان جێبه‌جێ كراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێن؛ ده‌شڵێت، قه‌یرانی دارایی رێگر بووه له خزمه‌تكردنی زیاتری ناوچه‌كه، به‌ڵام به بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و به هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024، غه‌فوور ئه‌حمه‌د، قائیمقامی مێرگه‌سۆر رایگەیاند، چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ده‌ڤه‌ری بارزان به‌تایبه‌ت له بواری ژێرخانی ئاو جێبه‌جێ كراوه.
غه‌فوور ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، قه‌زای مێرگه‌سۆر یه‌كه‌م قه‌زای كوردستانه كه پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی لێ جێبه‌جێ كراوه.
قائیمقامی مێرگه‌سۆر باسی له‌وه‌ش كرد، پڕۆژه‌كه ئاو بۆ 92 گوندی سنووره‌كه دابین ده‌كات و پڕۆژه‌كه به گاز كار ده‌كات. هەربۆیە سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ره‌زامه‌ندی داوه ئه‌م پڕۆژه‌یه بكرێته كاره‌با، و له ئه‌م ساڵدا پڕۆژه‌كه ده‌بێته كاره‌با.
قائیمقامی مێرگه‌سۆر ئاشکراشی کرد، به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه، 18 كاتژمێر ئاو به هاووڵاتییان ده‌درێت، بەهۆی دابینكردنی كاره‌باوه توانای به‌رهه‌مهێنان و دابینكردنی ئاوی خاوێن زیاتر ده‌بێت.