سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتیی سەماحەتی شێخ عەبدولرەزاق ئەلسەعدی دەكات

ڕۆژی شەممە 18ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتیی سەماحەتی شێخ عەبدولرەزاق ئەلسەعدی كرد.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاس و دەستخۆشیان لە سەرۆك بارزانی كرد بۆ خەمخۆری و حەواندنەوەی ئەو سەدانهەزار ئاوارەیەی ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردبوو و هەوڵەكانی سەرۆك بارزانییان بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی عێراق و هەڕەشە و ئالنگارییەكانی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی هەماهەنگیی نێوان لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و دۆخە هەستیارەكان كرایەوە.

Back to top button