هێزێکی ئەمنی یەکێتی بێژەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری تیوار “شاکار ستار” دە*ڕفێنن

شەوی ڕابردوو ١٨ی ٥ی ٢٠٢٤ لە بازگەی کۆیە بێژەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری تیوار شاکار ستار لە کاتی گەڕانەوەی لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر و لە بازگەی ”ئاشتی” كۆیە لە لایەن هێزێکی ئەمنی یەکێتیەوە دەست*گیرکراوە.

دەست*گیرکردنی شاکار ستار لە کاتێکدابووە لەگەڵ هاوسەر و دوو منداڵەکەیدا بووە و دەست بەسەر ئۆتومبێلکەیدا گیراوە، ژن و دوو مناڵەکەشی بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە کۆیەوە تا سلێمانی براون.

ڕوداوەکە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و هێزە ئەمنیەکەی ئاسایشی یەکێتی گواستویانەتەوە بۆ زیندان لە سلێمانی، تا ئێستاش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر هۆکاری دەست*گیرکردنەکەی نەداوە، لە کاتێکدا شاکار ستار تەنها ڕۆژنامەنووسە و کاری پیشەییانەی خۆی وەک بێژەر ڕادەپەڕێنێت.

هاوکات هیچ کام لە ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان و میدیا و ئەو کەسانەی بەناوی چالاکوانانەوە لە سلێمانین هەڵوێستیان نەبووە و بێدەنگن لە ئاست دەست*گیرکردنی شاکار ستار و ئەو پێشێلکارییەی بەرامبەر بە خۆی و خێزان و منداڵەکانی کراوە.

لە کاتێکدا بۆ هەر ڕوداو و دۆخێکی لەمجۆرەی سنووری هەولێر و دهۆک، دەیان کەمپین و بەیاننامەی ناڕەزایی دەردەبڕن و ڕێکدەخەن.

تیوار لەگەڵ ئەوەی دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی مافی مرۆڤ لەو پێشێلکارییە زەقەی هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی ئاگاداردەکاتەوە، بەرپرسیارێتی پاراستنی گیانی ڕۆژنامەنووس شاکار ستاریش دەخاتە ئەستۆی ئەو لایەنانە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button